زێدان هانی هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر ده‌دات

زێدان هانی هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر ده‌دات
یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و ریال مه‌درید زینه‌دین زێدان له‌ لێدوانێكیدا ته‌ئكیدی له‌وه‌ كردووه‌، كه‌ له‌ مۆندیال 2010 هانی هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر ده‌دات له‌ مۆندیال.

زێدان برِیاری داوه‌ له‌ یه‌كه‌م یاری هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤینیا ئاماده‌ی یارییه‌كه‌ بێت بۆ ئه‌وه‌ی هانی هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر بدات له‌م یارییه‌، چونكه‌ ئه‌م یارییه‌ بۆ جه‌زائیرییه‌كان زۆر گرنگه‌ سه‌ركه‌وتن له‌م یارییه‌ واته‌ تا راده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی دووه‌مه‌ ئه‌مه‌ بۆچوونی جه‌زائیرییه‌كانه‌.

دوای ئه‌م یارییه‌ زێدان ئاماده‌ی یاری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و ئۆرگوای ده‌بێت.
Top