سه‌رۆكی مه‌كسیك ئاماده‌ی یاری كردنه‌وه‌ی مۆندیال ده‌بێت

سه‌رۆكی مه‌كسیك ئاماده‌ی یاری كردنه‌وه‌ی مۆندیال ده‌بێت
سه‌رۆكی ولاَتی مه‌كسیك فلیپی كالدیرۆن ته‌ئكیدی كردووه‌، كه‌ ئاماده‌ی یاری كردنه‌وه‌ی مۆندیال له‌ نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك و باشووری ئه‌فریقیا ده‌بێت رِۆژی هه‌ینی داهاتوو، به‌ پێی هه‌واڵه‌كان سه‌رۆكی مه‌كسیك داوای سه‌رۆكی باشووری ئه‌فریقیا زۆما-ی قبول كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی یاری كردنه‌وه‌ی مۆندیال بێت، له‌گه‌ڵ ئاماده‌ بوونی له‌ یاری كردنه‌وه‌ سه‌رۆكی مه‌كسیك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی باشووری ئه‌فریقیا ئه‌نجام ده‌دات به‌ مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولاَت، به‌لاَم تا ئێستا دیار نییه‌ سه‌رۆكی ولاَتی مه‌كسیك له‌گه‌ڵ خێزانه‌كی ده‌چێته‌ باشووری ئه‌فریقیا یاخود به‌ ته‌نیا.
Top