هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان گه‌رِایه‌وه‌ پایته‌خت

هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان گه‌رِایه‌وه‌ پایته‌خت
گولان- كارزان كانه‌بى

پاش نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ شاندى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان گه‌رِانه‌وه‌ى شارى هه‌ولێرى پایته‌ختى كوردستان .

دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان توانى له‌ پاڵه‌وانه‌تى ڤیڤا به‌شدارى بكات و پله‌ى دووه‌م له‌ پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنىَ و له‌ یارى كۆتایى به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى پادانیاى ئیتالى به‌ ئه‌نجامى گۆلێكى بىَ به‌رامبه‌ر تووشى دۆرِان هات ،پاش نێ,ه‌رى ئه‌مرۆ له‌ كات ژمێر15-3گه‌یشتنه‌وه‌ فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر له‌وێش له‌لایه‌ن به‌رێزان كه‌ریم سنجارى وه‌رزیرى ناوه‌خۆچه‌ندین به‌رپرسى تر پێشوازى لىَ كرا .له‌ باره‌ى هۆكارى دۆرانیان له‌ یارى كۆتایشدا (ئه‌حمه‌دشوكر)یاریزانى هێڵى به‌رگرى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان به‌ سایتى وه‌رزشى گولانى راگه‌یاند"هۆكارى سه‌ره‌كى دۆرِانمان بۆناوبژیوان ده‌گه‌رێته‌وه‌ چونكه‌ گۆلێكى سه‌دله‌سه‌دى له‌ ئێمه‌ ره‌تكرده‌وه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ زۆرباش یاریمان كرد به‌لاَم ئه‌وه‌ هۆكاره‌كه‌ى بوو .گوتیشى به‌ده‌ست هێنانى پله‌ى دووه‌م ئه‌نجامێكى باش بوو بۆئێمه‌ .
Top