به‌رشلۆنه‌ درێسی ده‌گۆرێت

به‌رشلۆنه‌ درێسی ده‌گۆرێت
گولان :كارزان كانه‌بى

ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه‌ له‌ وه‌رزی داهاتوودا درێسه‌ یه‌ده‌گ و سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌گۆرِێ بۆئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌ باشه‌كانیان به‌رده‌وام بن.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌، درێسه‌ یه‌ده‌گه‌كه‌یان رِه‌نگی سه‌وز ده‌بێت و نزیك ده‌بێت له‌ شێوه‌ی درێسی سه‌ره‌كی كه‌ جامی ئه‌م وه‌رزه‌یشیان پێ برده‌وه‌.

شایه‌نى باسه‌ زۆربه‌ی وه‌رزه‌كان یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ درێسی یاریكردنی خۆی، به‌ تایبه‌تی یه‌ده‌گه‌كه‌ی ده‌گۆرِێت.ئه‌م سالیش توانى هه‌ردوو نازناوى خوڵى ئیسپانى وجامى ئیسپانى بباته‌وه‌ بۆوه‌رزى ئه‌مساڵیش به‌نیازن بۆند له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئه‌ستێره‌ى به‌ناوبانگ مۆربكه‌ن .
Top