له خوڵى نایابى عێراقى، هه‌ولێرو دهۆك دووسه‌ركه‌وتنى گرنگیان تۆماركرد
له میانى یارییه‌كانى خوڵى نایابى یانه‌كانى عێراقى له هه‌فته‌ى 26ى خوله‌كه هه‌ردوو یانه‌كه‌ى كوردستان سه‌ركه‌وتنى گرنگیان تۆماركرد.
له‌درێژه‌ى یارییه‌كانى خوڵى نایابى یانه‌كانى عێراقى دوێنىَ ئێواره چه‌ند یارییه‌كى گرنگ به‌رێوه چوو.له هه‌فته‌ى 26ى قۆناغى دووه‌م ،له سه‌ر یاریگاى یانه‌ى هه‌ندرێن له شارى هه‌ولێر ،یانه‌ى مه‌سافى بووه ،میوانى یانه‌ى هه‌ولێر له‌م یاریشدا یانه‌ى هه‌ولێرتوانى یارییه‌كه بباته‌وه به‌ئه‌نجامى (2-0)گۆڵ،گۆله‌كانى یانه‌ى هه‌ولێر یاریزانان (لوئه‌ى سه‌لاَح وهه‌ڵگوردمه‌لاَمه‌حمه‌د)تۆماریان كرد‌و یانه‌ى هه‌ولێر كۆى خاڵه‌كانى بۆ60خاڵ به‌رزكرده‌وه له پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى یانه‌كان مایه‌وه ،له شارى دهۆكیش له‌سه‌ر یاریگاى ئه‌وشاره به‌بىَ ئاماده‌بوونى هانده‌ران ،یانه‌ى دهۆك گۆڵبارانى یانه‌ى هه‌ندییه‌ى كرد .له‌م یاریشدا یانه‌ى دهۆك به‌ئه‌نجامى (5-0)گۆڵ یارییه‌كه‌ى بردىه‌وه گۆڵه‌كانى یانه‌ى دهۆك یاریزانان (جاسم سلێمان 2گۆڵ وهه‌ریه‌ك له یاریزانان ئه‌حمه‌دمناجدوموهه‌ندناسرونه‌سره‌ت جمال)تۆماریان كرد.یانه‌ى كه‌ركوكیش به‌هۆى ئاماده‌نه‌بوونى به‌رامبه‌ر یانه‌ى جه‌وییه به دۆراو دانرا به‌ئه‌نجامى (3-0)گۆڵ.