رِافائیل نادال نازناوى پاڵه‌وانیه‌تى رِۆلاند گارۆسى به‌ده‌ستهێنا

رِافائیل نادال نازناوى پاڵه‌وانیه‌تى رِۆلاند گارۆسى به‌ده‌ستهێنا
یاریزانى تێنسى سه‌رزه‌وى "رِافائیل نادال"ـى ئیسپانی له‌ یارى كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تى رِۆلاند گارۆسى فه‌ره‌نسى توانى به‌ئه‌نجامى سێ كۆمه‌ڵه‌ى بێ به‌رامبه‌ر له‌ یاریزانى سویدی "رِۆبن سۆده‌رلینكی" بباته‌وه‌ و بۆ جاری پێنجه‌م له‌ مێژوى خۆیدا جامه‌كه‌ به‌رزبكاته‌وه‌.

ئه‌نجامى كۆمه‌ڵه‌كانیش 6-4 ، و 6-2 ،و 6-4 .

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش نادال نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پله‌ى یه‌كه‌مى رِیزبه‌ندى جیهان له‌ رِۆجى فێدرێر.
Top