مایكل ئیسیان بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى چێڵسی نوێ كرده‌وه‌

مایكل ئیسیان بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى چێڵسی نوێ كرده‌وه‌
یانه‌ى چێڵسی ئینگلیزى بلاَوى كرده‌وه‌ كه‌ به‌فه‌رمى بۆندى یاریزانى یانه‌كه‌یان و هه‌ڵبژارده‌ى گانا "مایكل ئیسیان"ـى بۆ دوو وه‌رزى تر تا ساڵى 2015 نوێ كرده‌وه‌.

له‌لێدوانێكدا مایكل ئیسیان خۆشحاڵی خۆى به‌ نوێ كردنه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌ى ده‌ربرِی و رِایگه‌یاند:
شانازیه‌ بۆمن له‌یانه‌یه‌كى گه‌وره‌ى وه‌كو یانه‌ى چێڵسی یاری بكه‌م و هیوادارم به‌زوترین كات له‌پێكانه‌كه‌م چاك ببمه‌وه‌ و هاوكارى یانه‌كه‌م بكه‌م له‌به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كان، و هه‌روه‌ها سوپاسی یانه‌ى چێڵسی ده‌كه‌م كه‌ ئه‌و متمانه‌یان به‌من به‌خشى و بۆنده‌كه‌یان نوێ كردمه‌وه‌.
Top