میسی: سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان له‌ واین رِۆنى ده‌ترسن

میسی: سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان له‌ واین رِۆنى ده‌ترسن
له‌یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنى رِۆژنامه‌وانیدا پێش ده‌سپێكردنى یاریه‌كانى مۆندیال "لیۆنێل میسی" یاریزانى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ و هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین باس له‌ تواناكاى ئه‌ستێره‌ى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را "واین رِۆنى" ده‌كات و به‌ رِزگاركه‌ری ئینگلیزه‌كان ناوزه‌ندى ده‌كات.

له‌درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا باشترین یاریزانى جیهان گوتیشى:
رِۆنى ده‌توانێت ئه‌و به‌ربه‌سته‌ بشكێنێت كه‌ كه‌ ماوه‌ى 44 ساڵه‌ ئینگلیزه‌كان توشى بون و نه‌یانتوانیوه‌ نازناوى مۆندیال ببه‌ن چونكه‌ رِۆنى خاوه‌نى توانایه‌كى بێ وێنه‌یه‌.

میسى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ رِۆنى و جیرارد و لامپارد ده‌توانن سێ كوچكه‌یه‌كى به‌هێز بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌یان دروست بكه‌ن و نازناوه‌كه‌ى بۆ به‌ده‌ست بهێنن.
Top