ئۆباما ناچێتە مۆندیالی 2010
ماڵپەری ئەنسید فۆتبۆل رایگەیاند كە باراك ئۆباما بەهۆی بوونی سەردانكردنی وڵاتەكانی ئەندنوسیا و ئوسترالیا ناتوانێت ئامادەی ئاهەنگی كردنەوەی جامی جیهانی بێت، هەمان ماڵپەر ئاماژەی بەوەدا كە جێگری سەرۆكی ئەمریكا بایدن و خێزانەكەی ئامادەی ئاهەنگی كردنەوەی مۆندیال دەبن بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی ئەمریكا بكەن، جێگەی باسە هەڵبژاردەی ئەمریكا لە جامی جیهانی 2010 شانبەشانی هەڵبژاردەكانی ئینگڵتەرە و جەزائیر و سلۆڤینیا یاری دەكات.