یاریزانێكی گۆڵف سزای خۆی دا

یاریزانێكی گۆڵف سزای خۆی دا
دوای ئەوەی لە یەكێك لە پاڵەوانێتیەكانی نێودەوڵەتی بۆ یاری گۆڵف یاریزانێكی ژاپۆنی بڕیاری دا خۆی سزا بدات.

یۆكۆ میستۆكا تەمەن 25 ساڵ لە یەكێك لە پاڵەوانێتیەكانی ئافرەتان لە یاری گۆڵف بە شێوەیەكی دوور لە گیانی وەرزشی ناڕەزایی لە ناوبژیوانی پاڵەوانێتیەكە گرت و یاریگەی جێهێشت، بۆیە یەكێتی یاریزانە پیشەگەرەكانی نێودەوڵەتی بڕیاری دا ئەم یاریزانە بە بڕی (21590) دۆلار سزا بدات، بەڵام لە كاردانەوەیەكی سەیر دا ئەم یاریزانە بڕیاری دا سزای خۆی بدات لە 11 پاڵەوانێتی بەشداری نەكات.

جێگەی باسە هەمان یاریزان بۆ ماوەی 10 ساڵ راگیرا دوای ئەوەی لە یەكێك لە پاڵەوانێتیەكانی ساڵانی رابردوو ساختەكاری ئەنجام دابوو.
Top