دوای دوورخستنەوەی لە مۆندیال، بالاك داوایەكی یاسایی لەسەر بواتینگ تۆمار كرد

دوای دوورخستنەوەی لە مۆندیال، بالاك داوایەكی یاسایی لەسەر بواتینگ تۆمار كرد
مایكل بێكر بەڕێوەبەری كارەكانی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی چێڵسی مایكل بالاك ئەوەی ئاشكرا كرد كە یاریزان مایكل بالاك بە نیازە داوایەكی یاسایی دژی یاریزانی یانەی بۆرتسمۆس بواتینگ تۆمار بكات بەهۆی بەكارهێنانی توندوتیژی دژی بالاك، لە درێژەی قسەكانی بێكر بۆ رۆژنامەی ماركای ئیسپانی وتی: بە بۆچوونی خۆم بواتینگ بە ئەنقەست توندوتیژی دژی بالاك بەكارهێنا بۆ ئەوەی لە مۆندیال دووریبخاتەوە.

مایكل بالاك لە لێدوانێكیدا وتی: هەست بە توڕەبوونێكی زۆر دەكەم، ئەمە جێگەی داخە كە نەتوانم بەشداری لە مۆندیال بكەم.

جێگەی باسە یاریزانی ئەڵمانی بواتینگ چەندین جار لە نێو یاریگا و رۆژنامەكانی ئەڵمانیا داوای لێبوردنی لە مایكل بالاك كرد، بەڵام بالاك ئەم داوایەی رەتكردەوە.
Top