بلیگرینی: دەمەوێ دوو مانگ سەیری بەرشلۆنە بكەم بەبێ میسی

بلیگرینی: دەمەوێ دوو مانگ سەیری بەرشلۆنە بكەم بەبێ میسی
راهێنەری یانەی ریال مەدرید بیلیگرین لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ماركا گوتی: دەمەوەێ دوو مانگ سەیری بەرشلۆنە بكەم بەبێ یاریكردنی میسی.

بلیگرینی زیاتر گوتی: رۆناڵدۆ بۆ ماوەی دوو مانگ بەهۆی پێكان یاری لەگەڵ ریال مەدرید نەكرد، بەڵام لە سەركەوتنەكانمان بەردەوام بووین، بەڵام ئەگەر هاتوو میسی تووشی پێكان هات ئەوە یانەی بەرشلۆنە چی دەكات.

لە كۆتاییدا بلیگرینی گوتی: رۆناڵدۆ یاریزانێكی زۆر بە توانایە، ئەو یانەیەی كە رۆناڵدۆ یاری بۆ بكات سەركەوتن بە دەست دەهێنێت، هەردەم لە یارییەكان رۆڵی باڵای هەبووە لە سەركەوتنەكانی یانەی ریال مەدرید، بەڵام نابێت ماندوبوونی یاریزانەكانی تر لە یاد بكەین.
Top