برادەرەكەی ئەدریانۆ هۆكاری دوورخستنەوەیەتی لە مۆندیال

برادەرەكەی ئەدریانۆ هۆكاری دوورخستنەوەیەتی لە مۆندیال
دوای ئەوەی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل دۆنگا پێكهاتەی هەڵبژاردەی بەرازیلی بۆ جامی جیهانی 2010 ئاشكراكرد، كە تیاییدا ناوی یاریزانی فلامنگۆ ئەدریانۆ لە پێكهاتەكە نەبوو، یاریزانی ناوبراو لە مەشقی رۆژانەی خۆیدا بە دەم پێكەنینەوە پێشوازی لە رۆژنامەنووسان كرد، بەڵام لە نێو دڵی زۆر غەمبار بوو، لەمباریەوە دكتۆری دەروونی یانەی فلامنگۆ ریبیرۆ لە لێدوانێكی دا گوتی: ئەدریانۆ هەست بە ناخۆشیەكی زۆر دەكات، بەڵام لە مەشقی رۆژانەی ئاستێكی زۆر بەرزی پێشكەش كرد، ئەمەش جێگەی سەرسوڕمانی هەمووان بوو.
ریبیرۆ زیاتر گوتی: ئەدریانۆ خۆی بەرپرسە لە بەشدارینەكرنی لە مۆندیال بەهۆی ئەوەی زۆربەی شەوەكان لەگەڵ هاورێیەكی لە یانەی شەوان بوو و زۆربەی كاتەكان لەگەڵ ماتشادو بە ئاشكرا گفتوگۆیان بوو و چەندین جار بەشداری مەشقەكانی یانەكەی نەدەكرد، لە كۆتاییدا ریبیرۆگوتی: دەبێ ئەدریانۆ زۆر شت لە ژیانی خۆی بگۆڕێت بۆ ئەوەی بگەڕێتە ئاستی جارانی خۆی.
هەندێك سەرچاوە باس لەوە دەكەن دوای ئەوەی ئەدریانۆ گوێبیستی بەشدارینەكردنی لە مۆندیال بووە، بۆ ماوەیەكی زۆر گریاوە.
Top