یۆڤنتۆس 40 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بە زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ دەكات

یۆڤنتۆس 40 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بە زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ دەكات
رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت-ی ئیتاڵی لە راپۆرتێكیدا ئاشكرای كرد، كە سەرۆكی نوێی یانەی یۆڤنتۆس ئەندریا ئەنجیلی ئامادەیە بۆندێك پێكشەش بە ئیبراهیمۆڤیچ بكات دوای ئەوەی سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە خوان لاپۆرتا ئاماژەی بە دەستبەرداری بوونی ئەم یاریزانە دا تاوەكو بتوانن بۆند لەگەڵ یاریزان دیڤید ڤیا مۆربكەن، هەرچەندە بەڕێوەبەری كارەكانی ئیبراهیمۆڤیج ئەم پڕوپاگەندانەی رەتكردووەتەوە.

رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت لە درێژەی راپۆرتەكەیدا ئەوەی ئاشكرا كرد كە یانەی یۆڤنتۆس لە 35 ملیۆن تاوەكو 40 ملیۆن یۆرۆی تەرخان كردووە بۆ كڕینی یاریزانی ناوبراو، بەڵام زەحمەتە یانەی بەرشلۆنە بەم نرخە رازی بێت، چونكە لە وەرزی رابردوو ئیبراهیمۆڤیچ-ی بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ كڕی، لەگەڵ گۆڕینەوەی یاریزان ئیتۆ.
Top