فێربیك: من وه‌كو هۆڵه‌ندییه‌ك یاریكردن به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا شێوازێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌

فێربیك: من وه‌كو هۆڵه‌ندییه‌ك یاریكردن به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا شێوازێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌
گه‌شته‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا و راهێنه‌ره‌كه‌ی بیم فێربیك له‌ یارییه‌كانی پالاَوتنی مۆندیالی باشووری ئه‌فریقیای 2010 زۆر به‌ جوانی و رێكوپێكی ئه‌نجامدرا و شوێن په‌نجه‌ی راهێنه‌ر فیربیك به‌ راشكاوی دیار بوو، تیپێكی به‌هێز و یه‌كگرتووی پێكهێنابوو كه‌ ده‌توانێ رووبه‌رِووی هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌ڵمانیا و سرِبیا و گانا ببێته‌وه‌، ماڵپه‌ری فیفا ئه‌م هه‌له‌ی قۆزته‌وه‌ و ئه‌م دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر فیربیك ئه‌نجامدا.
* خۆئاماده‌كرنه‌كانتان چۆن به‌رِێوه‌ ده‌چێت؟ خاڵه‌ سه‌ره‌كیه‌كانتان چین؟
- یاریگاكانمان بۆ یاری و مه‌شقكردن زۆر باشن و پلانێكی رێكوپێك و تۆكمه‌مان بۆ مۆندیال دارِشتووه‌، له‌ هه‌مووی گرنكتر ئه‌وه‌یه‌ بتوانین 23 یاریزان بۆ یارییه‌كانی مۆندیال هه‌ڵبژێرین.
* هه‌ست به‌ چی ده‌كه‌ی له‌ ده‌ستپێكی یارییه‌كانی مۆندیال رووبه‌رِووی ئه‌ڵمانیا ده‌بنه‌وه‌؟
- به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی من هۆڵه‌ندیم یاریكردنمان دژی ئه‌ڵمانیا شێوازێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، به‌رِای من ئه‌ڵمانیا ناتوانێ پله‌ی یه‌كه‌م له‌ كۆمه‌ڵه‌ی ئێمه‌ وه‌ربگرێ به‌ڵكو ناتوانێ نازناوه‌كه‌ش بباته‌وه‌، ئه‌مه‌ شتێكی باشه‌ كه‌ سه‌ره‌تا رووبه‌رِووی هه‌ڵبژارده‌یه‌ك ده‌بینه‌وه‌، كه‌ له‌ لایه‌ن چاودێران هه‌ڵبژێردراوه‌، كه‌ ئه‌م نازناوه‌ بباته‌وه‌، به‌رِای من ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م لیسته‌ بێت له‌ توانای هه‌یه‌ ئه‌نجامی چاوه‌رِواننه‌كراو وه‌ربگرێ، ئه‌ڵمانیا لای ئێمه‌ گه‌وره‌یه‌، هه‌ردوو تیپ بێ كێشه‌ یاری ده‌كه‌ن و ئه‌وان حه‌ز له‌ رووبه‌رِوویی ده‌كه‌نه‌وه‌ و ئێمه‌ش له‌ ئاماده‌ باشیداین.
* دوای ئه‌وه‌ی رووبه‌رِووی گانا ده‌بنه‌وه‌، كه‌ به‌ گرنكترین یارییه‌كانتان داده‌نرێ، چیتان پێویسته‌ تا له‌م یارییه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بهێنن؟
- به‌رِای من یاری سرِبیا له‌وه‌ گرنگتره‌ و یاری كۆتایی له‌ شێوازی كۆمه‌ڵه‌ چاره‌نووسازه‌، هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌ڵمانیا و سرِبیا و گانا هه‌موویان ركابه‌رن و هه‌ریه‌كه‌و شێوازێكی خۆی له‌ یاریكردن هه‌یه‌، ئێمه‌ سه‌ره‌تا ته‌نیا بیر له‌ یاری ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ و دواتر بۆ یاری دووه‌م 6 رۆژ پشوومان هه‌یه‌ و خۆمان بۆ یاری گانا ئاماده‌ ده‌كه‌ین، كه‌ له‌ پاڵه‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا سه‌لماندی، كه‌ تیپێكی باشه‌ و له‌ توانای هه‌یه‌ ئه‌نجامی باش به‌ ده‌ست بهێنێ.
* له‌لای چاودێران تیپه‌كه‌ت به‌ به‌رگریكار ناسراوه‌ و گلیه‌كی زۆرت لێده‌كرێ، هۆكاری ئه‌مه‌ چییه‌؟
- ئێمه‌ ده‌بێ تیپه‌كه‌مان رێكبخه‌ین و به‌رگری له‌ خۆشمان بكه‌ین، ئه‌مه‌ كاری ئێمه‌ بووه‌، راسته‌ ئێمه‌ زیاتر شێوازی به‌رگریكاری په‌یرِه‌و ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش ماندوو بوونێكی زۆری ده‌وێ، بۆیه‌ ئێمه‌ كه‌مترین گۆڵمان لێ تۆمار ده‌كرێ و سه‌ره‌رِای ئه‌مه‌ش زۆرترین گۆڵمان له‌ پالاَوتنی ئاسیا تۆماركردووه‌، جێگه‌ی سه‌رسورِمانه‌ گه‌ر تیپێك بیه‌وێ پارێزگاری له‌ گۆڵه‌كه‌ی بكات و به‌ پاكی بیهێڵێته‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌ڵێن شێوازی به‌رگریكاری به‌كار ده‌هێنێ، گه‌ر زۆر گۆڵیشی لێ بكرێ، ئه‌وه‌ ده‌ڵێن هێڵی به‌رگری زۆر لاوازه‌.
* به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر سه‌ردانی باشووری ئه‌فریقیات كردووه‌ چی له‌ گه‌شتیاری مۆندیالی 2010 چاوه‌رِوان ده‌كه‌ی؟
- وای بۆ ده‌چم ئه‌مه‌ حه‌وته‌م یان هه‌شته‌مین جاره‌ سه‌ردانی ئه‌م ولاَته‌ ده‌كه‌م، هه‌ر كاتی دێمه‌ ئه‌م ولاَته‌ خۆشیه‌كی خۆش ده‌بینم وه‌كو گه‌شتیار مۆندیالێكی زۆر خۆش ده‌بێت، ئه‌مه‌ش گومانی تێدا نییه‌.
Top