ماوه‌یه‌كی زۆره له لایه‌ن چاودێران و پسپۆرانی وه‌رزشی قسه و باس له‌وه ده‌كرێت، كه میسی له مارادۆنا باشتره و جیاوازییه‌كی زۆریان هه‌یه به تایبه‌تی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، كه ئه‌وانه‌ی له یانه‌ی به‌رشلۆنه نزیكن، ئه‌رژه‌نتینی میسی له لێدوانێكیدا تا رادده‌یه‌ك له بێده‌نگی خۆی نیشاندا و گوتی "چۆن ده‌كرێ باس له جیاوازی من له‌گه‌ڵ مارادۆنا بكرێ، مارادۆنا له هه‌موو كاتێكدا باشترین یاریزان بووه". میسی زیاتر گوتی "به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم ناگه‌مه ئاستی قاچێكی مارادۆنا و ده‌مه‌وێ مێژوویه‌ك بۆ خۆم تۆمار بكه‌م و خه‌ونی سه‌ره‌كیم به ده‌ستهێنانی مۆندیاله، كه له هاوینی ئه‌مساڵ له باشووری ئه‌فریقیا ده‌ست پێده‌كات و هه‌موومان حه‌ز ده‌كه‌ین و خۆشحاڵ ده‌بین، كه جامی مۆندیال به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی "ئێمه پاڵێوراو نین، به‌لاَم ده‌توانین شتی چاوه‌رِواننه‌كراو به ده‌ست بهێنین". مارادۆناش له‌لای خۆیه‌وه ده‌ڵێ: گه‌ر هاتوو یاریزانێك هات له‌من باشتر بێت، بێگومان ده‌بێ ئه‌رژه‌نتینی بێت، گه‌ر هاتوو لیونێل میسی -ش بێت، ئه‌وا من پێشوازی و پیرۆزبایی لێده‌كه‌م.