تۆرێس هه‌رِه‌شه‌ی جێهشتن له‌ لیڤه‌رپوول ده‌كات

تۆرێس هه‌رِه‌شه‌ی جێهشتن له‌ لیڤه‌رپوول ده‌كات
هێرشبه‌ری نێوده‌وڵه‌تی ئیسپانی فرناندۆ تۆرێس ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ ناخۆشترین وه‌رز له‌ لیڤه‌رپوول داده‌نێ، كه‌ له‌ 2007 وه‌ په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه‌ و ئه‌مه‌ش وای له‌ تۆرێس كرد بۆ یه‌كه‌مین جار هه‌رِه‌شه‌ی جێهێشتن له‌ یانه‌ی لیڤه‌رپوول بكات، تۆرێس ده‌ڵێ گه‌ر ئێمه‌ بۆند له‌گه‌ڵ یاریزانی ناودار و ئاست به‌رز مۆرنه‌كه‌ین ناتوانین ركابه‌ری له‌سه‌ر هیچ نازناوێك له‌ وه‌رزی داهاتوو بكه‌ین، ده‌مه‌وێ جه‌نگاوه‌ر بم له‌ یاریگا بۆ به‌ده‌ستهێنانی خولی یانه‌كانی ئینگڵته‌ره‌ و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ یاریزانی لێهاتوو هه‌یه‌ بۆ هاوكاریكردنم، هه‌روه‌ها گوتی ده‌بێ پێنج یاریزان له‌ ئاستی به‌رزی جیهانی بهێنین، جارێ كات ماوه‌ برِیار له‌سه‌ر دوارِۆژی خۆم له‌ لیڤه‌رپوول بده‌م، سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی به‌ریتانی ده‌ڵێن یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی گرنگیه‌كی زۆر به‌ هێنانی تۆرێس ده‌دات، راهێنه‌ری لیڤه‌رپوولی ئیسپانی رفایل بینیتیز زۆر نیگه‌رانه‌ به‌ تۆرێس و دوارِۆژی له‌ یانه‌ی لیڤه‌رپوول و ده‌ڵێ گه‌یشتن به‌ ركابه‌رییه‌كانی خولی یانه‌كانی ئه‌وروپا و به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی چواره‌م له‌ خولی یانه‌كانی ئینگڵته‌ره‌ ئاواتی تۆرێس-ـه‌ و ده‌یه‌وێ له‌م پاڵه‌وانێتیانه‌ یاری بكات و نازناو به‌ ده‌ست بهێنی، له‌وانه‌شه‌ ئاواتی تۆرێس له‌م وه‌رزه‌ نێته‌ دی، چونكه‌ یانه‌ی لیڤه‌رپوول به‌ بارودۆخێكی خراپ ده‌رِوا و له‌ پله‌ی شه‌شه‌م دایه‌، جێگه‌ی باسه‌ له‌ وه‌رزی پارساڵ لیڤه‌رپوول له‌ پله‌ی دووه‌م هات دوای شه‌یتانه‌ سووره‌كان، كه‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م هاتن، تۆرێس-ی ته‌مه‌ن 25 ساڵ هیچ شتێكی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول به‌ ده‌ست نه‌هێناوه‌.
Top