كاتژمێرێكی زیــــرەك بۆ زارۆكان
كۆمپانیای coolPad كە بەشێك لە چالاكییەكانی لە بواری بەرهەمهێنانی ئامێری تەكنەلۆژی تایبەت بە منداڵان چڕكردۆتەوە لەم ماوەیەدا كاتژمێرێكی زیرەكی بەرهەم هێنا كە بە جۆری Dyno ناسراوە. كاتژمێرەكە وەك ستایل و دیزاین وەك ئەو كاتژمێرە هۆشمەندانە ناچێت كە تا ئێستا بەرهەم هاتوون، كاتژمێرەكە بۆ منداڵانی 4 هەتا 9 ساڵییە، كاتژمێرەكە یارمەتی بەخێوكاری منداڵەكان دەدات كە هەمیشە لەگەڵ منداڵەكان لە پەیوەندی دابن.
قایشی كاتژمێرەكە دوو رەنگی شین و پەمەیی هەیە كە تایبەتن بە منداڵانی كوڕ و كچ. منداڵان خۆیان دەتوانن دەستكاری ستایلی ناو كاتژمێرەكە بكەن. كاتژمێرەكە وەك هەموو كاتژمێرە زیرەكەكان توانای ژماردنی هەنگاوەكان، سیستەمی GPS و لەوانەش گرنگتر ناردنی كورتە پەیام و پەیوەندی لەگەڵ بەكارهێنەرانی هەیە، داك و باوكان بە ئاسانی دەتوانن شوێنی دروستی منداڵەكانیان ببینن، كاتژمێرەكە بۆ مۆبایلی ئەندروید و ios ئاپی تایبەتی خۆی هەیە، لە كاتژمێرەكەدا دەكرێت مەودایەكی سنووردار دابنێی و دەرچوون لەو مەودایە وەك هێڵی سوور نیشان بدرێ، بۆ نموونە ئەگەر دایك و باوكان نایانەوێ منداڵەكانیان بچنە چەند شوێنێكی دیاریكراو یان مەودایەكی جوگرافی سنوودار، دەكرێت شوێنەكە وەك هێڵی سوور دابندرێ، ئەگەر لەو بازنە دەرچوو زەنگی هوشیاركردنەوە لێبدرێ..