پرۆگرامی System Mechanic لە راستیدا تەنیا پرۆگرامێكی سادە نییە، بگرە پێنج پرۆگرامن كە پێكەوە هەر ئەرك وكارێكی پەیوەندی بە تێكچوون و خراپ بوونی كۆمپیوتەرەوە هەبێت چاكی دەكەنەوە، لە راستیدا وەك مەكانیك یان بە زمانی بازاڕی وەك فیتەرێك وایە بۆ كۆمپیوتەر و هەموو كێشەكانی كۆمپیوتەر چارەسەر دەكات. كێشەكانی وەك باشكردنەوەی پرۆگرامە تێكچووەكان، بردنەسەری كارایی سیستەم، كێشەی سستی و قفڵ كردنی كۆمپیوتەر، پاراستنی سیستەم لە ڤایرۆس و كرمی ئینتەرنێتی و هاككەر و سیخوڕەكان، جگە لەوەش خۆی ئەنتی ڤایرۆسێكی بەهێزە. سڕینەوەی فایلە زیادییەكان، لابردنی هەڵە و ئیرۆرەكان و خێرایی بەخشین بە هێڵی ئینتەرنێت ئەمانەش بەشێكی دیكە لە ئەركی پرۆگرامەكەن.
گێڕانەوەی فایلە سڕاوەكان، وێنە و ئێمێلە و فایلەكانی دەنگ و وێنە، سڕینەوەی ئەو پرۆگرامانەی كە ناسڕدرێنەوە... بەگشتی ئەوەی پەیوەندی هەبێ بە گرفت و چارەسەری كۆمپیوتەر لەو پرۆگرامەدا كۆكراوەتەوە..