شاشەیەك بۆ شێوەكارەكان

شاشەیەك بۆ شێوەكارەكان
كۆمپانیای واكۆم لە پێشانگای ساڵانەی CESدا شاشەیەكی تایبەتی خستەڕوو كە بە جۆری Cintiq 16 دەیناسێنێ. ئەو شاشەیە تایبەتە بە توێژێكی تایبەت ئەویش ئەو كەسانەی كاری نیگاركێشان و شێوەكاری دەكەن و تازەكارن. شاشەی ناوبراو سەرووی 15 ئینجە. كوالیتی نیشاندانی زۆر بەرزە، قەڵەمێكی تایبەتی لەگەڵدایە كە پێویستی بە شەحنكردنەوە نییە.
Cintiq 16 وەك ئاماژەی پێدرا بۆ ئەو كەسانەیە كە كاری هونەری شێوەكاری دەكەن، دەشكرێت بۆ كاری كارتۆن و ئەنیمەیشنیش سوودی لێوەربگیردرێت، چونكە رەنگەكان لە شاشەكە زۆر ورد و جوان نیشان دەدرێن، بەكارهێنەر لەكاتی پرێنتكردنیشدا بەرهەمە هونەرییەكەی وەك خۆی چاپ دەبێت.
Top