ئۆتۆمبێلی رۆبۆت بۆ فریاگوزاری

ئۆتۆمبێلی رۆبۆت بۆ فریاگوزاری
كەسێك لە گوندێكی دوورە دەست نەخۆش كەوتووە و رێگای ئۆتۆمبێلی نییە، یان یەكێك لە نێو ئاگردایە و ئۆتۆمبێل ناتوانێ بۆی بچێت، یا كەسێك لە شوێنێكی بەرزەوە تووش كێشە بووە و ئۆتۆمبێل ناتوانێت وەسەر كەوێت...تاد. لەكاتێكی وادا رەنگە ئەو بیرۆكەیەی كە هیوندا داهێناوە و واتە رۆبۆتی جۆری Hyundai Elevate رەنگە فریارەسێكی باش بێت. ئۆتۆمبێلێك كە وەك ئۆتۆمبێل دەڕوا و لە شوێنی دژواریشدا وەك مرۆڤ هەڵدەستێتە سەرپێ و بەپێوە دەڕوا و رێگا سەختەكان دەبڕێ..
ئۆتۆمبێلەكە وەك زیندەوەرە خشكۆكەكان دەچێت و تایەكانی گرێ گرێن و بە رێگا سەختەكاندا دەخوشێن، بەڵام لە رێگای قیردا وەك ئۆتۆمبێلێكی ئاسایی لێدێت.
بەڕێوەبەری هیۆندا لەمبارەوە دەڵێت، كاتێك كارەساتێكی سروشتی وەك زەوی لەرزە یا لافاو هەڵدەستێ، ئۆتۆمبیلێكی ئاسایی ناتوانێ لە شوێنەكە نزیك بێتەوە، بۆیە ئۆتۆمبێلی رۆبۆتی ناوبراو وەك فریاگوزارێك دێتە مەیدانەكە.. ئۆتومبێلەكە تەنانەت دەتوانێت لە دیوارێكی بە بەرزی 5 مەتریش بچێتە سەرەوە.
Top