ئەڵقەی پەنجە لەبری پەنجەمۆر

ئەڵقەی پەنجە لەبری پەنجەمۆر
ئەڵقە یان ئەنگوستیلەی هۆشمەند بە دوای بەرهەمهێنانی كاتژمێرە هۆشمەندەكاندا هەرچەندە گشتگیر نەبووە، بەڵام پێدەچێت لە داهاتوودا زۆر ئەركی گرنگ ئەمنییەتی بە ئەستۆ بگرێ، بۆ نموونە لە بری كریت كارد، یا كردنەوەی دەرگاكان، یا هەڵگرتنی پاسۆرد و كۆدە نهێنییەكان...تاد. لەم دواییەدا ئەڵقەیەكی هۆشمەندی Motiv هەندێك تایبەتمەندی نوێی بۆ زیاد بوونە، وەك بەكارهێنان لەبری پەنجەمۆر و لێدانی دڵ..
ئێستا بەكارهێنەرانی ئەم ئەڵقەیە لەكاتی وەرزشدا دەتوانن هەست بە لێدانی دڵ بكەن، پێدەچێ لە رێگای لێدانی دڵیش بایۆمەتری پێ ئەنجام بدرێ. چونكە بەپێی رای پسپۆرانی ئەم بوارە لێدانی دڵی هەر كەسێك لەگەڵ یەكێكی دیكە جیاوازە و لە راستیدا چۆنییەتی لێدانی دڵ یەكێكە لە شێوازەكانی بایومەتری..
Top