لە ئایندەدا تەكسی دەفڕن
كۆمپانیای (بێل نیكسۆس) لە پیشانگای ساڵانەی CESدا تەكسیەكی فڕۆكی خستەڕوو، تەكسی فڕۆكە لە شەش رۆتێر بۆ فڕین سوود وەردەگرێ، هێزی وزەی بەگەڕخەری فڕۆكەكە لە باتری و گاز (غاز)ە. كۆمپانیای ناوبراو رایدەگەیەنێ كە لە ساڵی 2020دا تەكسی فڕۆك دەكەوێتە واری كردارییەوە.
تەكسیە فڕۆكەكەی (بێل نیكسۆس) بە EVTOL ناسراوە، هەرچەندە پێشووتریش هەوڵێكی زۆر دراوە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هەوڵ بدرێ ئۆتۆمبیلەكان لە زەوییەوە بەرەو ئاسمان بگوازنەوە و هەم كێشەی رێگاوبان نەیەتە پێش و هەم ئاسانكاری و خێرایی بۆ گەشتە كورت مەوداكان ئەنجام بدرێت.