یەكەم رۆتێری تایبەت بە وای-فای 6

یەكەم رۆتێری تایبەت بە وای-فای 6
گەر بۆ بیست ساڵ لەمەوبەر بگەڕێینەوە، دەماندیت خێرایی ئینتەرنێت زۆر لە خوارێ بوو، تەنانەت بۆ كردنەوەی ماڵپەڕێكیش ماوەیەكی دەخایاند، ئەوە وانەبێ هەر پەیوەندی بە كوردستانەوە هەبووبێت بەڵكو لە زۆربەی جیهاندا هەروابوو، بەرەبەرە تەكنەلۆژیا پێشكەوتوو و ئینتەرنێت خێراتر بوو، سیستەمی وای-فای كە بۆ گواستنەوەی هێڵی ئینتەرنێت سوودی لێوەردەگیردرێت، لە وای-فای دوو و سێەوە بوو بە چوار و پێنج و لە سەرەتای ساڵی 2020یشدا دەگاتە بە وای-فای 6، ئەم سیستەمە یانی دە جار خێراتر لە وای-فای 5، ئەم سیستەمە هەر پەیوەندی بە خێراییەوە نییە بگرە بە رێژەی بەكارهێنەرانیشیەتی، بۆ نموونە ئەگەر 20 كەس لە وای-فای6 سوود وەربگرن، هیچ خێرایی ئینتەرنێتەكە دانابەزێت، دوای ئەوەش كە لە ئێستادا سیستەمی فیلم بە كوالیتی K4 هەیە بۆ سەیركردن و دابەزاندنی ئەو جۆرە فیلمانە پێویستە ئینتەرنێتەكەت زۆر خێرا بێت..
كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنی تەكنەلۆژیای نوێ یەكەم رۆتێری تایبەت بە وای-فای 6 بەرهەمهێنا، ئەم رۆتێرە بە Orbi Whole Home Wi-Fi System ناسراوە، دەتوانێ لە چركەیەكدا بە گیكابایت ئینتەرنێت وەربگرێت.
هەرچەندە لەم سەردەمەدا ئەم سیستەمە نوێیە و ئەو ئامێرانەی كە تایبەتن بەو سیستەمە بەرهەم نەهاتوون، بۆ نموونە مۆبایلێك كە سیستەمی وای-فای 6 وەربگرێ هەتا ئێستا بەرهەم نەهاتووە، رۆتێری ناوبراو جگە لە خێراییەكەی سنوور و مەودای بەڕێكردنیشی زۆر بەربەرینترە.
Top