لانكی زیـرەك بە لایەلایە كۆرپەكــان دەخەوێنێ

لانكی زیـرەك بە لایەلایە كۆرپەكــان دەخەوێنێ
لانك، لەیلۆك، بێشكە ئەو واژانەن كە بە ئامێرێك دەگوترێ بۆ راژاندنی منداڵ سوودی لێدەبیندرێ. لانك مێژوویەكی هەزاران ساڵەی هەیە و هەتا ئێستاش شێوە كلاسیكیەكەی هەر ماوە كە دارتاشان دروستی دەكەن.
لە سەردەمی نوێ و تەكنەلۆژیای نوێشدا، بێشكەكانیش بوون بە زیرەك و هۆشمەند.
لە پێشانگای ساڵانەی CESی ئەمساڵدا لانكی زیرەكی جۆری mamaRoo خرایەڕوو. ئەم لانكە لاسایی جوڵەی دایك و باوان دەكاتەوە بۆ خەواندنی منداڵەكانیان.
گەر سەرنجی بێشكەكە دەدەی لە بواری ستایلدا جیاوازییەكی ئەوتۆی نییە لەگەڵ لانكێكی ئاسایی. 25 جۆر جوڵەی تێدایە، بۆ نموونە جوڵەی ئۆتۆمبیل، كەنگارۆ، جوڵەیەكی ئاسایی، شەپۆلی دەریایی..
ئەم لانكە بەهۆی ئەپێكی تایبەتەوە بەناوی moos 4 پەیوەند دەدرێ و بەكارهێنەر دەتوانێت لە رێگای دوورەوە كۆنترۆڵی لانكەكە بكا. جگە لە دەنگی لایەلایی تایبەت و مۆسیقای جۆراوجۆر، دەنگی باران، شەپۆلی دەریا، دەنگی مەل و باڵندە و تاد. تێدایە.
Top