رۆبۆتی پەیبۆ هـــــاوڕێ و هاودەم

رۆبۆتی پەیبۆ هـــــاوڕێ و هاودەم
لە پێشانگای ساڵانەی CES2020دا، بەشێكی زۆر بۆ رۆبۆتەكان تەرخان كرابوو. جیهانی رۆبۆتەكان لە خەیاڵەوە دەبێتە راستی. كاریگەری ئەرێنی و نەڕێنی رۆبۆتەكان لەسەر ژیانی داهاتووی مرۆڤەكان لە ئایندەیەكی نزیكدا دەردەكەوێ.
یەكێك لەو رۆبۆتانەی كە لە پیشانگاكەدا نیشاندران، رۆبۆتی (PiBo) بوو.
پەیبۆ رۆبۆتێكی هۆشمەندە، دەكرێ بڵێین وەك باشترین هاوڕێ و هاودەم بۆ مرۆڤ بێتە ژمار، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی كە بە تەنیا دەژین و شوێنی گیانداری ماڵەوە دەگرێتەوە.
ئەم رۆبۆتە بەرهەمی كۆمپانیایەكی كۆریاییە. شایانی باسە رۆبۆتەكە تەنیا بۆ هاودەم و هاوڕێیەتی نییە. بگرە زۆر ئەركیش ئەنجام دەدا. رۆبۆتەكە كاتژمێری بێداركردنەوەیە، كەش و هەوا نیشان دەدا، هەواڵی رۆژانە دەخوێنێتەوە، مۆسیقا بڵاودەكاتەوە، وێنە دەگرێت، كاتی دیدار و ساتە گرنگەكان بیر دەخاتەوە.
بە مۆبایل و بەهۆی ئەپێكەوە كۆنترۆڵ دەكرێ. قەدی رۆبۆتەكە 30 سمە. لە پرۆسیسەری چوار ناوەكەی سوود وەردەگرێ و رامەكەی یەك گیگایە.
Top