پێنووسێك دەنگ دەكاتە دەق

پێنووسێك  دەنگ دەكاتە دەق
كۆمپانیای شیائومی گەرچی مێژوویەكی لەمێژینەی لەبواری بەرهەمهێنانی تەكنەلۆژیای نوێدا نییە، بەڵام توانیویەتی لەو ماوە كەمەشدا خۆی لە ریزی كۆمپانیا گەورەكان ببینێتەوە.
لەم دواییەدا كۆمپانیای ناوبراو پێنووسێكی سمارتی بەرهەم هێناوە كە بەجۆری Ink cace Al ناسراوە.
قەڵەمە سمارتەكە جگە لەوەی كاری نووسین دەكا، دەنگیش تۆمار دەكا و بۆ مۆبایل دەیگوازێتەوە. جارێكی دیكە دەنگەكە دەكاتەوە دەق.
پێنووسە زیرەكەكە جگە لەم كارە كاری وەرگێڕانیش دەكا. زمانی ئینگلیزی بۆ چینی وەردەگێڕێ.
بەهۆی سیستەمێكی تایبەتی كە لە قەڵەمەكەدایە، دەتوانێ دەنگە زیادییەكانی دەوروبەر لابەرێ و دەنگێكی بێ گرێ و دەنگەدەنگی زیادی تۆمار دەكا. لە رێگای بلوتوسەوە بە مۆبایلەوە پەیوەند دەدرێ.
Top