كامێرایەكی بچووكی ئەكشن و وێنەی 360ی

كامێرایەكی بچووكی ئەكشن و وێنەی 360ی
لە پیشانگای ساڵانەی CESدا گەلێك بەرهەم خرانە روو، كامێراكانیش پانتاییەكیان لە پێشانگاكەكە داگیر كردبوو. یەكێك لەو كامێرا بچووكانەی كە بە كامێرای تایبەت بە جوڵە ناسراون واتە (ئەكشێن كام) سەرنجێكی زۆری لەسەر بوو.
كامێرای insta360 one R دەكرێت هەم وەك كامێرایەكی دەستی سوودی لێوەربگری و هەم دەكرێت لە كۆداكۆپتەر واتە فڕۆكە بچووكی تایبەت وێنەگری بخرێت و وێنەی 360 پلەیی پێبگری.
وێنەی 360 پلەیی بەو وێنانە دەگوترێ كە لە یەك كاتدا وێنەی هەر چواردەوروبەر دەگرێت. جگە لەوەش دەكرتێ وێنە بە كوالیتی k5یش بگرێت. كامێراكە بۆ ژێر ئاویش دەبێت و لە قوڵایی 60 مەترەوە كێشەی بۆ نایەتە پێش.
كامێراكە بۆ شوێنە تاریكەكانیش گونجاوە و لەوێشدا وێنە دەگرێت.
Top