ئامێری ردێن تاشینیش بوو بە دیجیتالی

ئامێری ردێن تاشینیش بوو بە دیجیتالی
زۆربەی ئامێرەكانی رۆژانە و كەرەسەتە سەرەتاییەكانیش بوون بە زیرەك و دیجیتالی، تەنانەت دەسك و خۆترایشی ریش تاشینیش!
كۆمپانیای Bic كە بۆ ئەوانەی نوستالۆژیمان لەگەڵ قەڵەم جافەكەی هەیە ناوێكی نامۆ نییە. كۆمپانیای ناوبراو لەم ماوەیەدا ریش تراشێكی بەرهەمهێناوە كە بە جۆری next Bic thing ناسراوە. هەروەك ریش تراشێكی ئاسایی پێنج دەمی هەیە.
ریش تراشەكە لەگەڵ مۆبایل بەهۆی بلوتوسەوە پەیوەند دەدرێ. داتاكانی تایبەت بە ریش تاشینی بەكارهێنەركەی لەخۆیدا كۆدەكاتەوە.
داتاكانی وەك، گەرمی، شێ، چڕی مووەكان، خێرایی تاشین، رێژەی ئەو جارانەی ریشت تاشیوە، ماوەی ریش تاشینەكە، كوڵ بوونی دەمەكانی و تەنانەت چەند بەكارهێنانی ئاویش..
(بێك) دەڵێت، مەبەست لەبەرهەمهێنانی ئەم جۆرە ریش تراشە تەنیا سەرەتایەكە كە داهاتوو دەكرێت جۆری دیكە و بە كوالیتی دیكە بەرهەم بهێندرێ.
بەرپرسی ئەو بەشە لە كۆمپانیای ناوبراو دەڵێت: لە داهاتوودا دەتوانین جوڵەی هەر دەمێك بە جیا دیاری بكەین. بەكارهێنەر دەتوانێت دواتر لەسەر مۆبایلەكەی خۆی جۆری ریش تراشینەكەی خۆی ببینێ.
Top