كۆداكۆپتەری كاپتەر فالكون فڕین بۆ ماوەیەكی زۆر

كۆداكۆپتەری كاپتەر فالكون فڕین بۆ ماوەیەكی زۆر
فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان كە سەرنجی زۆری پێشانگای ساڵانەی CESی بۆ لای خۆی راكێشا، كۆداكۆپتەری جۆری V-Coptr Falcon بوو.
كۆداكۆپتەرەكە لە بواری دیزاینەوە رێك وەك فڕۆكەی ئەمریكی V-22 دەچێت، هەربۆیەش ئەم ناوەیان لێناوە. چونكە پەروانەكانی زۆر وەك پیتی V ئینگلیزی دەچێت.
خاڵی جێگای سەرنجی فالكۆن ئەوەیە كە ماوەی مانەوەی لە ئاسماندا نزیكەی كاتژمێرێكە. هەتا ئێستا كەم كۆداكۆپتەر توانیویەتی ئەم مەودایە بمێنێتەوە.
زۆربەی كۆداكۆپتەرەكان چوار بزوێنەریان هەیە، بەڵام ئەم فڕۆكە بچووكە دوو بزوێنەری هەیە.
فڕۆكەكە لە پێشەوەی دوو كامێرای هەیە بۆ ئەوەی كە بەركەوتن و نزیك بوونەوە لە بەربەستێك ئاگاداری بكاتەوە. كامێرای سەرەكی فڕۆكە بچووكە هی كۆمپانیای سۆنی و 12 میگاپیسكلە. ئەم كامێرایە دەتوانێت ڤیدیۆ بە كوالیتی K4 بگرێت.
كۆداكۆپتەرەكە سیستەمێكی تایبەتی لەسەرە كە بۆ فیلم هەڵگرتن دەگونجێت و دەتوانرێت بەدوای دیمەنێكی جوڵەدار بكەوێت، بۆ نموونە راكردنی كەسێك، یا جوڵەیەكی وەرزشی... دەكرێت بە ریمۆت كۆنترۆڵی بێ وایەرش كۆنترۆڵ بكرێ و مەوداكەی تا 7 كیلۆمەتر دەڕوات.
Top