پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی ئەلبۆمی وێنە

پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی ئەلبۆمی وێنە
پرۆگرامگەلێكی زۆر هەن كە تایبەتن بە دروستكردنی وێنە، ئەو وێنانەی كە لە شاییەكان یا لە بۆنە و یادە تایبەتییەكاندا دەیگیرین بۆ ئەوەی كە هەمیشە وەك ئەلبۆمێك بمێننەوە. پێویستە پرۆگرامێكی تایبەتی بەكار بێنن بۆ ئەوەی وێنەكان بكات بە دیجیتالی. پرۆگرامی Wedding Album Maker Gold یەكێكە لە سەركەوتووترین پرۆگرامەكان.
ئەم پرۆگرامە سەدان ئێفێكێتی سەرنج راكێشی تێدایە، بە دانانی وێنەكان لەلایەك ئەلبۆمێكی دیجیتالی دروست دەكرێت، دەتوانی ئەلبۆمەكە لەسەر DVD كۆپی بكەی. پرۆگرامەكە ئەوەندە ئاسانە تەنانەت ئەوانەی زۆر شارەزاییشیان لەم بوارەدا نییە دەتوانن سوودی لێوەربگرن.
دەكرێ لەسەر ئەلبۆمەكە گۆرانی و مۆسیقاش دابندرێ.
Top