كامێرا بۆ وێنەگرتنی خێرا

كامێرا بۆ وێنەگرتنی خێرا
كۆمپانیای فوجی ژاپۆنی مێژوویەكی لەمێژینەی هەیە لە بەرهەمهێنانی كامێرادا. بە گۆڕانی كامێرا لە دەستییەوە بۆ دیجیتالی و هەروەها گۆڕان لە چۆنییەتی چاپكردنی وێنەدا، فوجیش كامێرای دیجیتالی بە تایبەتمەندیی بەرزەوە بەرهەم هێنا.
یەكێك لە كامێرا بچووكانەی كە فوجی بەرهەمی هێناوە، كە هەم بچووكە و هەم دەستبەجێ وێنەكە دەخاتە سەر كاغەزێكی تایبەتی كامێرای جۆری SQ20. ئەم كامێرایە چوارگۆشەیە. پێویستی بە حیبر نییە، كاغەزەكانی تایبەتن. دەتوانرێ بەر لە چاپكردنی وێنەكەش فیلتەر و ئیفێكتی سەرنج راكێشی بۆ دابنێی. كامێراكە ڤیدیۆش بە كوالیتی 800X و بە 15 فرێم لە چركەیەكدا تۆمار بكا. شەحنی هەتا چاپكردنی سەد وێنە دانابەزێت.
Top