ئینجانە هۆشمەندەكان سیستەمێكی نوێ

ئینجانە هۆشمەندەكان سیستەمێكی نوێ
گوڵدان یا ئینجانە هەتا ئێستا شتێكی زۆر سادە بووە و لە گڵ یا پلاستیك و تەنەكە دروستكراوە.لە دونیای تەكنەلۆژیای نوێدا، ئەوانیش گۆڕانیان بەسەرداهاتووە. ئێستا ئینجانەكانی AeroGarden كە جۆرەكانیان گەلێكن، سیستەمێكی نوێن لە كاروباری گوڵ و سەوزایی ناوماڵەوە.
ئەم جۆرەگوڵدانە پێویستی بە خاك و خۆڵ نییە، تەنیا ئاو و هیچی دیكە. لەكاتی خۆیدا بەو رادەیەی پێویستە ئاوی گوڵ و سەوزییەكان دەدا، دەكرێت هەم لە ژوورەوە گوڵی تێدا بچێندرێ و هەم لە چێشتخانە، ئەو سەوزیانەی بۆ خواردن پێویستن تێیدا بچێندرێ.
گوڵدانەكە رووناكی بە پێی پێویست بڵاودەكاتەوە، بەهۆی هەستەوەری هۆشمەندەوە دەزانێ كام گوڵە پێویستی بە رووناكییە كام گوڵە پێویستی بەئاوە. شەش جۆرە گوڵ و گیای لە یەك كاتدا تێدا دەچێندرێ. بۆ گەشەكردنی گوڵ و گیا نە پێویستی بە خۆڵە و نە پێویستی بە مەوادی كیمیایی. لەو جۆرە ئینجانەیەدا گیاو گوڵەكان 5 جار خێراتر لە شوێنی دیكەدا گەشە دەكەن.
Top