پرۆگرامێك بۆ رێكخستنی پاسۆردەكان

پرۆگرامێك بۆ رێكخستنی پاسۆردەكان
پاسۆرد و كۆدی نهێنی گرنگترین كلیلی رازە شاراوەكانن. ئەگەر ئەم كلیلانە كەوتنە دەستی كەسێكی دیكە ئەوكات لە بواری مادی مانەویدا تووشی كێشە دەبی. جار هەیە ئاشكرا بوونی كۆدی نهێنی كارتی بانك دەتوانێت زیانێكی زۆر بە خاوەنەكەی بدات.
زۆر رێگا هەن بۆ پاراستنی كۆدە نهێنییەكان، بۆ ئەوەی رازەكانت بشادرێنەوە و سیخوڕییە مەجازییەكان كێشەت بۆ دروست نەكەن پرۆگرامی Password Depot بەكار بهێنە.
پرۆگرامەكە وەك كۆگایەك دەێت، یان وەك گەنجینەیەكی سەربەمۆر، كە دەتوانی بە دڵنیاییەوە هەموو نهێنییەكانتی تێدا بشاریەوە. بەشێك لەتایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە ئەمانەن:
- دەتوانی فایلەكانی تایبەت بە كۆدە نهێنییەكان واتە پاسۆردەكان لە هەر شوێنێك بێ دابنێی.
- دەتوانی لەسەر فلاش میمۆریش دایبنێی و لە كاتی سەفەردا لەگەڵ خۆتی بەری.
- یان لە ئینتەرنێتدا رابیگری و هەركاتێك مەبەستت بوو سوودی لێوەربگری.
پرۆگرامەكە هەركاتێك پاسۆردەكانت تێدا هەڵگرتن، ئەوكات ئەگەر ویستت بۆ نموونە فەیسبوك بكەیەوە، ئۆتۆماتیكی كۆدە نهێنییەكە دادەنێ و پێویست بە دانان و نووسینەوەی ناكات. نەك هەر كۆدی نهێنی بەڵكو ئەو فۆرمانەی پڕكردوونەتەوە، وەك ناو و تەمەن و رەگەز و ئەو زانیاریانەی بۆ هەندێك فۆرم پێویستن، پێویست ناكا جارێكی دیكە بینووسیەوە بەڵكو پرۆگرامی ناوبراو ئۆتۆماتیكی دایدەنێ.
Top