كامێرایەك بۆ وێنەگرتنی خێرا

كامێرایەك بۆ وێنەگرتنی خێرا
گەڕانەوە بۆ نوستالۆژی و یادگارییەكان بۆ هەموو شتێك دەگونجێت، بەتایبەتی بۆ ئامێرە ئەلكترۆنییەكان.. ئەوانەی لە ساڵانی هەشتاكان دا ژیاون دەزانن كامێرای جۆری فلۆراید هەبوو، كە دەستبەجێ هەر خودی كامێراكە وێنەكەی دەخستە سەر كاغەز. ئێستا پاش تێپەڕینی ماوەیەكی زۆر جارێكی دیكەش كامێرا دیجیتالی بەرهەم هاتوون كە بە خێرایی وێنەكان دەخاتە سەر كاغەز.. كانوون كە یەكێك لە ماركە ناسراوەكانی بواری بەرهەمهێنانی كامێرایە، بەم دواییە كامێرای جۆری CLIQی بەرهەم هێنا كە وێنەكە چاپ دەكات و پرێنت لە خودی كامێراكە دایە، جگە لەوەش دەكرێت بە ئاسانی و دەستبەجێ وێنە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بكەیەوە.
كامێراكە كاغەزی تایبەتی لەسەرە و كە پێویستی بە حیبر و رەنگی تایبەتی نییە، هەر بەستەیەك بۆ دە وێنە دەبێت. كامێراكە 8 میگاپیكسلە و توانای پرێنت كردنی وێنەی لە قەوارەی 2 لە 2دا یا 2 لە 3دا چاپ دەكات. كامێراكە وێنەی سێلفیش دەگرێت.
Top