خێراترین شەحنكەرەوە بۆ مۆبایل و لاپتۆپ

خێراترین شەحنكەرەوە بۆ مۆبایل و لاپتۆپ
سەردەمێك كۆمپانیا چینییەكان تەنیا كۆپیان دەكرد، واتە لەبەرهەڵگرتنەوەی ئامێری كۆمپانیاكانی دیكەیان دەكرد. بەڵام كۆمپانیا زەبەلاحەكانی هواوی و شیائومی دەستیان كردووە بە نوێگەرایی و داهێنانی نوێیان كردووە، بۆ نموونە كۆمپانیای "شیائومی" لەم ماوەیەدا نوێترین تەكنەلۆژیای شەحنی خێرای خۆی خستەڕوو، شەحنی خێرای سەد واتی، تەنیا لە ماوەی 17 خولەكدا، مۆبایلێك شەحن دەكاتەوە، واتە لە سیفرەوە بۆ سەد.
شەحنە خێراكە باترییەكی 40 میلی ئامپێری لەگەڵدایە. خێرایی شەحنكەرەوە نوێیەكە دوو جار خێراترە لە superVOOC كە خێراترین تەكنەلۆژیە لە جیهاندا. ئەم سیستەمە خێراییە بە (super charge turbo) ناسراوە. ئەم شەحنكەرەوە خێرایە بۆ گشت ئامێرێك دەبێت تەنانەت بۆ لاپتۆپیش ئەوانەی شوێنی USB-Cیان هەیە.
Top