فۆجیستۆ تەبلێتێكی شەفاف بەرهەم دێنێ

فۆجیستۆ تەبلێتێكی شەفاف بەرهەم دێنێ
لە جیهانی تەكنۆلۆژیادا هەر جارەو ئامێرێكی نوێ شوێن بە ئامێرێكی دیكە لەق دەكات، لەم دواییانەدا پەرەسەندن و گشتگیربوونی ئامێری “تەبلێت” tablet تا ڕادەیەكی باش شوێنی كۆمپیوتەری جۆری لاپتۆپی گرتۆتەوە، هەڵگرتنی تەبلێت ئاسانترە و هەمان كاراییشی هەیە كە لە لاپتۆپدا هەیە. لە جیهانی تەبلێتدا گۆڕانكارییەكی زۆر هەیە، بەتایبەتی لە بەشی دیزاین و بێچم و قەوارەیدا. لەم دواییانەدا كۆمپانیای فۆجیستۆ جۆرە تەبلێتێكی بەناوی IRIS داهێناوە كە شاشەكەی OLED، شاشەی OLED ئەو تەكنۆلۆژییەی كەهەردوو ڕووی شاشەكە بە ڕوونی دەبیندرێت، واتە وەك جامێكی بێگەرد دەچێت. تەبلێتەكە بە سیستەمی وایەرلەیس شەحن دەبێتەوە. توانای سكانكردنی دەق، وێنە و وەرگێڕانی دەقی هەیە. تایبەتمەندییەكی دیكەی IRIS ئەوەیە كە وەك ئامێری GPS بۆ دۆزینەوەی شوێنە جوگرافییەكان سوودی لێوەردەگیرێت. شاشەكەی ئەم تەبلێتە دەبێتە دوو بەش، واتە لە یەك كاتدا دەكرێت دوو كاری جیاوازی پێ ئەنجام بدرێت.
Top