كۆمپانیای یاهوو خزمەتگوزارییەكی نوێ دادەهێنێ

كۆمپانیای یاهوو خزمەتگوزارییەكی نوێ دادەهێنێ
یاهوو بە مەبەستی زیادكردنی ڕێژەی بەشداربووانی هەوڵیداوە خزمەتگوزارییەكی نوێ بەناوی yahoo screen دابهێنێ، بەهۆی ئەو خزمەتگوزارییە نوێیەی یاهوو گشت ڤیدیۆكانی سایتی یاهوو لە سایتێكدا كۆ بوونەتەوە. دۆزینەوەی ڤیدیۆی مەبەست لەنێو ئەو سایتە ڤیدیۆییەدا گەلێك ئاسانترە. ڤیدیۆكان لە چەندین گروپدا ڕیزبەندی كراون. وەك وەرزشی، فیلم، كۆمێدی، هەواڵی.. مەبەستی یاهوو لە دانانی ئەم سایتە ئەوەیەكە بەكارهێنەرانی بتوانن بەئاسانترین شێوە ئەو ڤیدیۆیەی مەبەستیانە بیدۆزنەوە.
Top