پرینتەرێك هەرچی بیبینێ پرێنتی دەكات
هەروەك لە وێنەكەدا دیارە بەشی سەرەوەی پرێنتەرەكە خاوەنی شاشەیەكی لەمسییە، ئەوەی كە بڕیار وایە پرێنتی بكات لەسەر ئەم شاشەیە نیشانی دەدات، بەم جۆرە لە شاشەی ئەم پرێنتەرەدا دەكرێت دەستكاری سایزی وێنەكان بكەی. یان تێكەڵ بە یەكیان بكەی و بەكورتی ئەوەی پێویست بێت بە كاروباری وێنە تێیدا ئەنجام بدەی.
شاشەی پرێنتەرەكە توانای سكانكردن، نیشاندانی وێنەكانی كامێرا، سكانكردنی وێنە لە فۆتۆشۆپدا، وەرگرتنی وێنە بە شێوەی وایەرلەیس لە كامێرا، ناردنی وێنەكان بۆ فەیسبووك...تاد. پێدەچێت ئەم پرێنتەرە بتوانێت سەركەوتنێكی باش لە بواری ئامێری دیجیتالیدا بەدەست بێنێت.