هـهر جــارهو وهڵامـــی پــرسیــارێـــك

هـهر جــارهو وهڵامـــی پــرسیــارێـــك
خوێنەرێكی بەڕێزی بەشی ئایتی پرسیاری ئەوە دەكات كە گەلێك جاران هەوڵمداوە كە فایلێكی پرۆگرامی Excel یان پرۆگرامی PowerPoint لە فایلی وۆرد دا بكەمەوە، بەڵام هیچ جارێك سەرنەكەوتووم، نازانم ئایا دەكرێت فایلێكی پرۆگرامی پاوەر پۆینت یان ئیكسێل لە پرۆگرامی وۆردا بكەیەوە. یان بە پێچەوانە؟
سەرەتا دەبێ بڵێین بۆ هێنانی جەدوەلەكانی پرۆگرامی ئیكسێل بۆ پرۆگرامی پاوەرپۆینت یان وۆرد بە دوو شێوە دەكرێت. یەكەمین شێواز ئەوەیە كە لاپەڕەیەكی سپی لە پرۆگرامی ئیكسێل بێنی بۆ پاوەر پۆینت یان وۆرد، پاشان خۆت دەستكاری بكەی. ڕێگەی دووەمیش ئەوەیەكە ئەو جەدوەلانەی لە پرۆگرامی ئیكسێلدا هەن بیانگوازیەوە بۆ ئەو پرۆگرامانە.
لەسەرەتادا لە word2007 یان powerpoint2007 بچۆ سەر بەشی insert پاشان فەرمانی Object لێبدە. لە ڕیزی پرۆگرامەكاندا پرۆگرامی Microsoft Office Excel Worksheet لێبدە و پاشان فەرمانی OKی بكە. دەبینی زۆر بەئاسانی پرۆگرامەكە هاتۆتە ناو پرۆگرامی word یان PowerPoint . بەڵام بۆ هێنانی فایلێكی ئیكسێل بۆ ناو پرۆگرامە ناوبراوەكان، هەروەك پێشوو لە بەشی insert فەرمانی Object دابگرە. ئەمجارەیان لەم بەشە فەرمانی create from file دابگرە. ئێستا فەرمانی Browse كلیك بكە و فایلی مەبەستت بێنە.
Top