بەهێزترین لەیزەر لەجیهاندا

بەهێزترین لەیزەر لەجیهاندا
لەیزەری كریپتۆن لەكتێبی پێوانەییەكاندا وەك بەهێزترین لەیزەری دەستی ناسرا، بەهۆیەوە دەتوانرێت تانەت سەتەلایتەكانی دەرەوەی گۆی زەویش بكەی بەنیشانە.
لەیزەر لەژیانی ئەم سەردەمەی مرۆڤایەتیدا كاریگەری زۆری هەیە. گشت ئامێرەكانی بڵاوكردنەوەی CD و DVD لەیزەرێكی بچووكیان تێدایە، بەڵام لەیزەری كریپتۆن لەجۆری خۆیدا وەك بەهێزترین لەیزەری دەستی جیهان دادەنرێت، كە دەتوانێت هەتا 136 كیلۆمەتر تیشك باوێژێ. لەیزەرەكە ئەوەندە بەهێزە كە دەتوانێت لەم سەری ژوورێك كاغەزێك بسووتێنێ. هەربۆیە سەیركردنی راستەوخۆی تیشكی ئەم لەیزەرە بۆ مرۆڤ زیانبەخشە، تیشكی لەیزەرەكە هەشت هەزار جار پترە لەتیشكی خۆر كە بەچاوی مرۆڤ دەكەوێت. هەربۆیە فرۆشتنی تاراددەیەكی زۆر نایاساییە.
Top