ئامازۆن و ئەپڵ لە ڕكەبەرییەكی جددیدا
“ئامازۆن كیندیل فایر” لەلایەن كۆمپانیاكەیەوە بە نرخێكی زۆر هەرزان بایی دەفرۆشرێت تەنیا دووسەد دۆلار، ئامێرەكە بۆ پێوەندی بە ئینتەرنێتەوە لە سیستەمی وای فای سوود وەردەگرێت. سیستەمی 3G تێدا نییە. شاشەكەی 17 ئینجە. لە جۆری IPS، كێشی تەبلێتەكە 410 گرامە. كوالیتی شاشەكەی لە ئایپاد باشترە، بەڵام ناگاتەوە ئایفۆن. لەسەر ئەم تەبلێتە هیچ مایك و كامێرایەك نابینی. هاردەكەی تەنیا 8 گیگابایتە، بەڵام ئەوەیان گرنگ نییە، چونكە كۆمپانیای ئامازۆن هاردێكی مەجازی ئینتەرنێتی بێ سنوور بە بەكارهێنەرانی دەبەخشێ. واتە دەتوانی بەبێ سنوور داتاكانی خۆت لە سایتی ئامازۆندا خەزن بكەی...