كیبۆردێك كۆمپیوتهر و TV پێكهوه دهبهستێتهوه

كیبۆردێك كۆمپیوتهر و TV پێكهوه دهبهستێتهوه
كیبۆرد وەك ئامرازێكی گرنگ بۆ پێوەندی نێوان بەكارهێنەر و كۆمپیوتەر دادەندرێ، لە ڕاستیدا بەبێ كیبۆرد جا چ كیبۆردی لەمسی بێت، یان كیبۆردی فیزیكی مرۆڤ ناتوانێت هیچ لە ئەركەكانی لەسەر كۆمپیوتەر ئەنجام بدات، كۆمپانیایەك جۆرە كیبۆردێكی بەرهەمهێناوە كە وایەرلەیسە و زۆر تەنكە، بە ئاسانی كۆمپیوتەر و TV پێوەنددار بە لاپتۆپ لە ڕێگای دوورەوە كۆنترۆڵ دەكات.
كیبۆردەكە كە بەرهەمی كۆمپانیای “لاجی تەك” بە كیبۆردی جۆری Logitech wireless touch keyboard K400ـە تایبەت بەو كەسانەیە كە دەیانهەوێ فایلە مۆڵتی میدیاكانیان لەسەر تەلەڤزیۆن سەیر بكەن.
بەكارهێنەر دەتوانێ بەهۆی ئەو كیبۆردەوە لە مەودای 10 مەترییەوە فەرمانەكان بە تەلەڤزیۆن یان لاپتۆپ بدات. بەهۆی بوونی پەدێكی لەمسی كە لەگەڵ كیبۆردەكە دایە دەكرێت وەك ماوسێك سوودی لێوەربگیرێت.
Top