سینەما و جیهانی IT

سینەما و جیهانی IT
هونەری سینەما وەك هیچ هونەرێكی دیكە نییە كە پێوەندی زۆری بە پێشكەوتنی تەكنۆلۆژیاوە نەبێت، بگرە هەتا تەكنۆلۆژیا پێشبكەوێت، هونەری سینەماش لەپێشدایە، چونكە ڕاستەوخۆ ئەو هونەرە بەهۆی تەكنۆلۆژییەوە لەدایك بووە. كامێرا لە سینەمادا ڕۆڵی هەرە گرنگ دەبینێ. كۆمپانیای سۆنی لەم دواییانە كامێرای جۆری F65 CineAltaی بەرهەم هێنا كە كوالیتییەكەی 20 میگاپیكسلە و دەتوانێ هەتا 72 فرێم لە چركەیەكدا فیلم هەڵگرێتەوە. گەر نیازیشت هەبێت 120 فرێم لە چركەیەكدا بەكار بێنێ، دەتوانی لە سیستەمی K2ی ئەو كامێرایە سوود وەربگرێ. كامێراكە بە سیستەمی وای فای پێوەندەو دەكرێت لە ڕێگای دوورەوه كۆنترۆڵی بكەی.
Top