گهڕانی پێشكهوتوو له گوگلدا

گهڕانی پێشكهوتوو له گوگلدا
ئێمە هەموو ڕۆژێ بۆ ڕاپەڕاندنی ئەركەكانمان پێویستمان بە سایتی دۆزەرەوەی گوگڵ هەیە، گوگڵ دەكرێ بڵێین لە ڕیزی یەكەمی سایتەكانی جیهاندایە بۆ دۆزینەوەی مەبەستەكان جا دەق بێت یان وێنە یان فیلم...تاد..
هەروەك ئاماژەم پێدا هەرچەندە ئێمە ڕۆژ نییە ئەو سایتە بەكارنەهێنین، بەڵام ڕەنگە نەزانین ئەو سایتە ئیمكاناتی دۆزینەوەی زۆر ئاسانتر و بەرفرەتری تێدایە لەوەی كە ئێمە هەتا ئێستا سوودمان لێوەرگرتووە. لە سیتسەمی گەڕانی پێشكەوتوودا كە لە هەموو ئەو زمانانەدا هەیە كە گوگڵ سوودیان لێوەردەگرێت، لە بۆكسی نووسین واتە ئەو شوێنەی نووسینكەی لەسەر دەنووسی لەلای ڕاست یان لەلای چەپە. واتە هێمای وردبینەكە لە كوێ بێت لەوێیە. بە ئینگلیزییەكەی پێی دەگوترێت ئێمە لەم بەشەدا بۆ ئاسانكاری خوێنەرانی بەڕێز بەشی كوردیمان بە نموونە هێناوەتەوە. گەڕانی پێشكەتوو بۆ نموونە لەوێنەدا كە لێدا پەیجێك واتە لاپەڕەیەك دەكرێتەوە كە لەوێدا دەتوانی لە بەشی سەرەوە ناوی مەبەستەكە دەنووسی، پاشان لە خوارەوەدا، قەبارەی وێنەكە، واتە چ قەبارەیەك بێت، جۆری وێنەكە واتە پانی و درێژی و چوارگۆشەیی وێنەكە.. هەروەها ڕەنگی وێنەكە. جگە لەوە فۆرماتی وێنەكە چ بێت، هەروەها شوێنی وێنەكە چ وڵاتێك بێت. بۆ نموونە كاتێك وشەی spring كە بەمانای بەهار دێت، داوای دۆزینەوەی دەكەین، دەمانهەوێ وێنەكە درێژ بێت، ڕەنگی وێنەكە سەوز بێت، شوێنی وێنەكە وڵاتی سوێد بێت. ئیدی گوگڵ وێنەیەكی بەهاریمان بەپێی ویستی ئێمە لە وڵاتی سوێد دەداتێ. ئەم جۆرە گەڕانە تاراددەیەكی زۆر لەمەبەستمان نزیك دەكاتەوە و ئەركەكانمان ئاسانتر دەكاتەوە.
Top