یۆتیۆب فیلمه دوو ره‌هه‌ندییه‌كان ده‌كات به سێ ره‌هه‌ندی

یۆتیۆب فیلمه دوو ره‌هه‌ندییه‌كان ده‌كات به سێ ره‌هه‌ندی
رەنگە خوێنەرانی بەڕێزی ئای تی بزانن كە سایتی یوتیوب گەورەترین سایتی بەشداربووانی كورتە فیلمە. بەدوای ئەوەیدا كە سایتی یوتیوب لەلایەن كۆمپانیای گوگڵەوە كڕدرا، هێندەی دیكە بە خزمەتگوزاری سایتەكەوە زیادبوون. لەم دواییانەدا خزمەتگوزارییەكی نوێ بە سایتەكەوە زیادبووە ئەویش بەناوی YouTube 2D to 3D convertor، لەمەوبەولا بەكارهێنەرانی سایتی یوتیوب بۆ دانانی كورتە فیلمەكانیان پێویست ناكات كامێرای گرانبایی سێ ڕەهەندی بكڕن، بگرە هەر لە سایتەكەدا دەتوانن بیكەن بە سێ ڕەهەندی. جگە لەو خزمەتگوزارییە دوو خزمەتگوزاری دیكەش بە یوتیوبەوە زیاد بوونە، وەك: خزمەتگوزاری Magisto كە بەهۆیەوە دەوانی ئێفێكتی دەنگی و ڕەنگ لەسەر ڤیدیۆییەكان دابنێی. هەروەها خزمەتگوزاری Vlix كە دەكرێ دەكرێ دەق لەسەرەتا و كۆتایی فایلە ڤیدیۆییەكە دابنێی.
Top