یەكپارچەیی لە كۆمپیوتەرەكانی سەرمێزدا
هەروەك لەم وێنەیەدا دەیبینن كۆمپیوتەری جۆری سەرمێزی Ali-in-one واتە گشت پارچەكان لە یەك بەشدان كە لە سایزەكانی 21،27،32 ئینجی لەلایەن كۆمپانیای ئاسۆسەوە هاتوونەتە بەرهەم، دیزاینێكی سەرنجڕاكێشی هەیە و گرفتی پەرتەوازەیی پارچەكانی كۆمپیوتەری چارەسەر كردووە. هاردی ئەو كۆمپیوتەرە 1 ترابایتە. و 8 گیگابایت ڕامەكەیەتی. شاشەكەی لە جۆری LEDیە. لە بری DVD لە بلو ڕەی سوود وەردەگرێت. گشت تایبەتمەندییەكانی كۆمپیوتەرەكە لە لوتكەدایە. جگە لەوەش شوێنێكی كەم لەسەر مێز دەگرێت.