(galaxy7)ی سامسۆنگ بەرەو لوتكە

(galaxy7)ی سامسۆنگ بەرەو لوتكە
گالاكسی (galaxy7)ی كۆمپانیای سامسۆنگ كە یەكێكە لە تەبلێتە هۆشمەند و زیرەكەكانی سامسۆنگ بەرەو لوتكەی ئامرازە كەسییەكانی دیجیتالی دەڕوات. تایبەتمەندییەكانی ئەم تەبلێتە ئەمانەن: هاردی ئەم جۆرە تەبلێتەی سامسۆنگ لە 16 هەتا 32 گیگابایتی دایە، سیستەمی پرۆسیسەری واتە یەكەی لێكدەرەوەی ناوەندی 1.2 گیگایە. كوالیتی نیشاندانی وێنە لەم تەبلێتە 7 ئینجییەدا لە 1204 لە 600 پیكسلدایە. كامێرایەكی دوو میگاپیكسلی لە پێشەوە و كامێرایەكی 3.2 میگاپیكسلی لە پشتەوە هەیە. ڕامی ئەم تەبلێتە یەك گیگایە. لە پێوەندییەكانی GSM، 3G، EDGE، GPRS پشتیوانی دەكات. جگە لەوە بلوتوسی 3ی هەیە و سیستەمی GPSیشی گەلێك باشە.
Top