پرۆگرامی corel winDVD باشتر بناسن

پرۆگرامی corel winDVD باشتر بناسن
گەلێك پرۆگرام هەن كە ئەركیان نیشاندانی فیلم و كلیپە، هەركام لە پرۆگرامەكان كارایی خۆیان هەیە. كۆمپانیای Corel یەكێكەلە سەركەوتووترین كۆمپانیاكانی بواری بەرهەمهێنانی پرۆگرامی گرافیك و مۆڵتی میدیا، لەم دواییانەدا ڤێرژنی نوێی پرۆگرامی Corel WinDVD بەرهەم هێنا كە كوالیتی نیشاندانی گەلێك لەسەرێیە. بۆ ئەوەی كە بزانن پرۆگرامەكە چ تایبەتمەندییەكی هەیە دەكرێ بڵێین زۆربەی فۆرماتە ڤیدیۆییە دەنگی و ڕەنگییەكان دەخوێنێتەوە و بە جوانترین و باشترین كوالیتی نیشانیان دەدات، بەتەواوی پشتیوانی لە دیسكی Blu-ray دەكات.
بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە بە كورتی:
- گشت فۆرماتە دەنگی و ڕەنگییەكان دەخوێنێتەوە.
- هەموو جۆرە CDـێك دەخوێنێتەوە.
- كوالیتی نیشاندانی زۆر بەرزە.
- توانای وێنەهەڵگرتنەوە لەو فیلمەی كە لێدەدرێت.
- بە سوود وەرگرتن لە ستانداردی AVCHD دەتوانی ڕاستەوخۆ كامێرای وێنەگرتن بە كۆمپیوتەر پێوەند بدەی و فیلمەكان بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە سەیر بكەی.
- پشتیوانی كردن لە دەنگی سێ ڕەهەندی.
- نیشاندانی فیلمی دوو ڕەهەندی و سێ ڕەهەندی....تاد.
Top