فلاش میمۆریش گهیشته 128 گیگابایت

فلاش میمۆریش گهیشته 128 گیگابایت
فلاش میمۆری ئێستاكە پێویستییەكی گرنگە بۆ داكردن و هەڵگرتنی داتاكان، هەتا قەبارەی داكردنی داتاكانیش لە فلاش میمۆری زیاتر بێ، باشترە، چونكە بێ نیازت دەكات لە هەڵگرتنی چەندین فلاش میمۆری یان هاردی دەرەكی.
فلاش میمۆری جۆری ED-01 هەم خێرایی ئاڵوگۆڕی زانیارییەكانی لەسەرێیە و هەم قەبارەی داكردنەكەشی زۆر باشە، 128 گیگابایت. بەقەد كۆمپیوتەرێكی پێشوو. فلاش میمۆرییەكە لە هەردوو سیستەمی USB 2. USB3 سوود وەردەگرێت. دیارە جگە لەو قەوارەیە، قەوارەكانی 8،16،32،64یشی هەیە. فلاش میمۆری جۆری ED-01 گەرەنتی چەند ساڵەشی لەگەڵدایە.
Top